ئەمڕۆ سێشەممه 4/11/2025 یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی زانکۆی سەلاحەددین لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی بە ئامادەبوونی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان (پ.د. فەرهاد) بەڕێوەچوو. خۆش بەختانه کۆلێژی ئەندازیاری پلەی دووەمی زانکۆی سەلاحەددینی بەدەست هێنا. سەرەتا سوپاسێکی زۆر ئاراستەی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) وە یاریدەدەری ڕاگر بەڕێز (د. بنیاد معروف) و بەڕێز کاک (هێرش محمود) و بەڕێز کاک (زامدار) و هەموو ئەوانە دەکەین که هاتن و سەردانی یارییەکەیان کرد و هاتنیان بووە پاڵپشتێکی گەوره بۆمان و بۆ قوتابییەکان. پاشان سوپاسی هەموو ئەو یاریزانه قوتابییانە دەکەین کە زۆر ماندوو بوون لەم خولەدا بۆ گەیشتن بەم ئەنجامه ناوازەیە. لە کۆتاییشدا سوپاس و دەست خۆشییەکی زۆر بۆ یەکەی وەرزشی کۆلێژی ئەندازیاری بەڕێز (م. گۆڤەند رمزی) وە بەڕێز (م.دیدار فلاح)وبەڕێز (م. سالار احمد) دەکەین که سەرپەرشتی ئەم تیمەیان کرد و ماندوو بوون



















