ئەمڕۆ سێشەممه 10/2/2026 لە هۆڵی داخراوی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی
وە بە سەرپەرشتی بەڕێز (سەفین یاسین) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی یانەی هەولێر وە بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. فەرهاد علی) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن، پاڵەوانێتی زانکۆی سەڵاحەددین بۆ تێنسی سەرمێز بەڕێوەچوو، کۆلێژی ئەندازیاری یەکێک بوو لەو کۆلێژانەی بەشداری ئەم پاڵەوانێتیەی کرد لە لایەن هەردوو قوتابیمان (اندی جبرائیل) قۆناغی دوو بەشی ئەندازیاری میکانیک، وە قوتابی (مصطفى محمد) قۆناغی چوار بەشی ئەندازیاری شارستانی. خۆش بەختانە قوتابی (اندی جبرائیل) توانی پلەی دووەم بۆ کۆلێژەکەمان بەدەست بهێنێت لەسەر ئاستی زانکۆی سەڵاحەددین





