ئەمڕۆ سێ شەممە رێکەوتی (13/1/2026) کاتژمێر (10:30) ی بەیانی لە هۆڵی رزگاری بەشی ئەندازیاری شارستانی کۆلێژی ئەندازیاری بە ئامادەبوونی بەڕێزان (د. بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەری ڕاگر و (پ. د. یوسف اسماعیل مولود) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی، وە بە ئامادەبوونی مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژەکەمان، وۆرک شۆپێک ئەنجامدرا لە لایەن بەڕێزان (د.زینە منعم مظهر) بەرپرسی یەکەی ڕانکیگ و(م.ی.ساکار صالح) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری پرۆگرمسازی لە کۆلێژەکەمان بە ناونیشانی
(The Role of Engineering College in Enhancing University Visibility and Performance Regarding to University Ranking)




