سەردانی قوتابخانەی دواناوەندی ئەرێزی کچان بۆ کۆلێژی ئەندازیاری


ئەمرۆ دوو شەممە رێکەوتی (16/2/2026 ) بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ پێشوازی کرد لە قوتابیانی (دواناوەندی ئەرێزی کچان ) ، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ لە وتەیەکدا وێرای بەخێرهاتنی کردنیان لە هانی قوتابیانی دا کە گرنگی بە خوێندن و زانست بدەن بۆ ئەوەی دوارۆژێکی باش و پرشنگدار بەرهەم بهێنن، وە قوتابیان ئاشناکران بە بەشەکانی کۆلێژ و سیستەمی خوێندن، وە پاشان قوتابیەکان سەردانێکی مەیدانی هۆڵی وێنەی ئەندازەیی ئەندازیاری شارستانی کۆلێژیان کرد و تاقیگەی شارستانی کۆلێژیان کرد