ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە رێکەوتی (3/2/2026و 4) لە ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د.شکر قرەنی عزیز) و بەڕێز
(د. بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەدەری ڕاگر پێشوازیان کرد لە کوڕان و کچانی قوتابیانی ئامادەیی گەشەی ناحکومی کە بە دوو سەردانی جیا جیا هاتبوونە کۆلێژەکەمان ، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ دوای بەخێرهاتنی کردیان وتەیەکی پێشکەشکرد بۆ قوتابیەکان باسی لە بەشەکانی کۆلێژ و سیستەمی خوێندنی کۆلێژی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە خوێندنیان و هانی دان کەوا نمرەی بەرز بە دەست بهێنن تاوەکو دوا ڕۆژێکی گەشیان هەبێت، پاشان قوتابیەکان سەردانێکی مەیدانى هەندێک لە بەشەکانی کۆلێژیان کرد و وە لە هۆڵی کۆنفرانسی بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاتۆنیک لە لایەن نوێنەرایەتی قوتابیان باسی شێوازی خوێندن و نمرەی پێویست بۆ وەرگرتنی بەشەکان بۆ قوتابیەکان کرا







