ئەمرۆ دوو شەممە رێکەوتی (9/2/2026) بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ پێشوازی کرد لە قوتابیانی (ئامادەیی چوارداغی تێکەڵاو) ، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ وێرای بەخێرهاتنی کردنیان لە وتەیەک دا هانی قوتابیانی دا کە گرنگی بە خوێندن و زانست بدەن بۆ ئەوەی دوارۆژێکی باش و پرشنگدار بەرهەم بهێنن، وە قوتابیان ئاشناکران بە بەشەکانی کۆلێژ و سیستەمی خوێندن، وە پاشان قوتابیەکان سەردانێکی مەیدانی ئەکادیمیای هواوی و تاقیگەی میکانیک و هۆڵی وێنەی ئەندازەیی ئەندازازیاری شارستانی کۆلێژیان کرد




