سەردانی لێژنەی خوێندنی باڵای عێراق بۆ کۆلێژی ئەندازیاری


ئەمرۆ یەک شەممە ڕێکەوتی (7/12/2025) لیژنەیەک له وەزارەتی خوێندنی بالٱ و توێژینەوەی زانستی عێراق سەردانی کۆلێژی ئەندازیاریان کرد، لە لایەن بەڕێز (پ. د. شریف مولود شریف) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێز (پ. د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری بە گەرمی پێشوازیان لێکرا، شاندەکە به مەبەستی به دواداچوون بۆ بەشەکانی کۆلێژ و به تایبەتی هەردوو بەشی ئەندازیاری کارەبا و پڕۆگرامسازی هاتبوون، لێژنەکه سەردانی هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکان و ژووری لێژنەی تاقیکردنەوەکان و ژووری سەرۆک و بڕیاردەرانی بەشەکانی کارەبا و پڕۆگرامسازی یان کرد