سەردانی بەڕێزبەڕێوبەری ژینگەی هەولێر بۆ کۆلێژی ئەندازیاری


ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی (2/12/2025) بەرێز ماف پەروەر (دڵشاد هیرانی) بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر هەستا به سەردان کردنی کۆلێژی ئەندازیاری، وە بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ. د. شکر قرەنی عزیز) پێشوازییەکی گەرمی لە بەڕێزیان کرد. لە دیدارەکەدا وێڕای بەخێرهاتنی ناوبراو باس لە هەماهەنگی نێوان کۆلێژ و فەرمانگەی ژینگە کرا بۆ سود بینین لە سەرچاوە مرۆییەکانی نوسینگەی ڕاوێژکاری و ئامێرەکانی کۆلێژ و توێژینەوەکانی قوتابیانی خوێندنی باڵا ، تا بە هەموومان بە یەکەوە هاوکاربین لە پاک ڕاگرتنی ژینگە و هۆشیار کردنەوەی قوتابیان، وە باس لە کاریگەریەکانی پیس بوونی هەوا و خاک و دۆزینەوەی چارەسەر و گرتنە بەری رێ و شوێنی پێویست