سەردانی کۆمەڵگای پەروەردەیی شەقڵاوە بۆ کۆلێژی ئەندازیاری

ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی (17/2/2026 ) بەڕێز (د. بنیاد معروف خەزنەدار ) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ پێشوازی کرد لە قوتابیانی (کۆمەڵگای پەروەردەیی شەقڵاوە ) ، بەڕێز یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ لە وتەیەکدا وێرای بەخێرهاتنی کردنی قوتابیەکان باسی لە بەشەکانی کۆلێژ و نمرەی پێویست بۆ وەرگیران لە بەشەکان کرد وە هانی قوتابیانی دا کە گرنگی بە خوێندنەکەیان بدەن بۆ ئەوەی دوارۆژێکی باش و پرشنگدار بەرهەم بهێنن، وە قوتابیان ئاشناکران بە بەشەکانی کۆلێژ و سیستەمی خوێندن، وە پاشان قوتابیەکان سەردانێکی مەیدانی ئەکادیمیای هواوی و تاقیگەی شارستانی کۆلێژیان کرد