سەردانی ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی گشت بەشەکان

ئەمرۆ یەک شەممە رێکەوتی (3/5/2026) بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ بە یاوەری بەڕێزان (د.بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەدەری ڕاگر و (پ. د. حلمی فاضل ئەمین) سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەی کۆلێژی ئەندازیاری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی سیمستەری بەهارەی خوولی یەکەمی گشت قۆناغەکانی قوتابیانی بەشەکانی کۆلێژەکەمانی بە سەر کردەوە بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان و وێرای دەستخۆشی کردن لە ستافی لیژنەی سەرپەرشتیاری تاقیکردنەوەکان هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیەکان خواست