سەردانی بەڕێز ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٣ هەر یەک لە بەڕێزان (پ.د. شکر قرەنی عزیز) راگری کۆلێژ و (د. بنیاد معروف خەز نەدار) یاریدەدەری راگر و (م. شەماڵ علی عثمان) بەڕێوەبەری نووسینگەی راوێژکاری ئەندازیاری سەردانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیان کرد، و لە لایەن بەڕێز (د. ئاگرین عبداللە عزیز) بریکاری وەزارەت پێشوازییان لێکرا. لە دیدارەکەدا باس لە کۆمەڵێک بابەتی ئەندازیاری کرا، هەروەها گفتوگۆ لە بارەی هەماهەنگی کرا لە نێوان کۆلێژی ئەندازیاری و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بە تایبەتی لە بوارە ئەندازییاریەکان و راوێژ و هەماهەنگی زانستی و کارەکانی نووسینگەی راوێژکاری