سەردانی کردنی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بۆ بەشەکانی کۆلێژی ئەندازیاری


ئەمڕۆ چوارشەممه 29/10/2025 بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) وە بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر ( د. بنیاد معروف) و به ئامادەبوونی نوێنەری قوتابیان هەستان بە سەردانی هۆڵەکانی خوێندنی هەریەک له بەشی تەلارسازی و پڕۆگرامسازی و کارەبا، سەرەتای سەردانەکه له بەشی تەلارسازی دەستی پێکرد به ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. صلاح) سەرۆکی بەش، پاشان بەڕێکەوتن بەرەو بەشی پڕۆگرامسازی که لەوێدا بەڕێز (پ.د. مؤید) سەرۆکی بەش ئامادەبوو، وە کۆتا سەردانیش بۆ بەشی کارەبا ئەویش به ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. جلیل) سەرۆک بەش بوو
لەم سەردانەدا بەڕێزیان بەخێرهاتنی قوتابییەکانیان کرد و پیرۆزباییەکی گەرمیان لێکردن و باس لە دەسپێکی دەوام کرا و هەستا بە هاندان و پێشکەش کردنی چەند ئامۆژگارییەک، هەروەها باس لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرا و ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم پڕۆسەیە ئەرکی سەرشانی هەموومانە ئێمە و ئێوەی قوتابیان و هەموو تاکه کەسێک
لە کۆتاییدا بەڕێز ڕاگری کۆلێژ هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان هەموو لایەک خواست