سەردانی قوتابخانەی (باڵای ناحکومی ئینگلیزی بۆ پەروەردە و فێرکردن) بۆ کۆلێژی ئەندازیاری

ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی (18/2/2026 ) بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د.شکر قرەنی عزیز) و بەڕێزان (د. بنیاد معروف خەزنەدار ) یاریدەدەری ڕاگر و (پ. د صلاح الدين ياسين باپیر) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی، پێشوازیان کرد لە قوتابیانی قۆناغی دوازدەی زاستی قوتابخانەی (باڵای ناحکومی ئینگلیزی بۆ پەروەردە و فێرکردن ) ، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ لە وتەیەکدا وێرای بەخێرهاتنی کردنی قوتابیەکان و بەشێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکە، باسی لە مێژووی دروستکردنی کۆلێژی ئەندازیاری و سیسیتەمی خوێندن و رۆڵی ئەندازیاران لە بنیاد نانەوەی وڵات بۆ قوتابیەکان کرد وە هانی دان ئەو ساڵ خۆیان ماندوو بکەن تاوەکو نمرەی بەرز بەدەست بهێنن و تا پاشەڕۆژێکی باش بۆ خۆیان دابین بکەن، پاشان قوتابیەکان سەردانێکی مەیدانی و تاقیگەی شارستانی بەشی ئەندازیاری شارستانی و بەشی تەلارسازی و بەشێک لە هۆڵەکانی خوێندنی کۆلێژیان کرد