ڕۆژی پێنج شەممه 23/10/2025 قوتابیانی پۆلی دوانزەی قوتابخانەی شەهید فاخیر مێرگەسوری بە سەرپەرشتی دوو مامۆستای بەڕێزی قوتابخانەکە هەستان به سەردان کردنی کۆلێژی ئەندازیاری. سەرەتا له لایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) وە بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر (د. بنیاد معروف) وە بەڕێز بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان (کاک هێرش محمود) هەروەها به ئامادە بوونی نوینەرایەتی قوتابیانیش له ڕاگرایەتی کۆلێژ پێشوازیان لێکرا. سەرەتا چەند ئامۆژگارییەک و ڕوونکردنەوەیەکی زۆریان دەربارەی زانکۆ و کۆلێژی ئەندازیاری پێشکەش کرا، پاشان قوتابییەکان زۆر خۆش حاڵ بوون به سەردان کردنی زۆر له بەشەکانی کۆلێژ و لاب و هۆڵەکان















