سەردانی بەڕێز مقدم رکن (نزار محمد امین) بەرپرسی تیمی سریەی بەرگری کیمیاوی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ کۆلێژی ئەندازیاری

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی (10/5/2026) لە ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ و بەڕێز (د.بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەدەری ڕاگر و بەڕێزان (م. ی. ئاریان حسین دزەیی) بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ و (هۆگر عمر رجب) بەرپرسی یەکەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژ و (کاک خسرۆ) بەرپرسی یەکەی خزمەتگوزاری کۆلێژ پێشوازیان کرد لە بەڕێز (مقدم رکن : نزار محمد امین) بەرپرسی تیمی سریەی بەرگری کیمیاوی وەزارەتی پێشمەرگە، لە سەردانێکی مەیدانیدا تاقیگەکانی بەشی ئەندازیاری کیمیا و پیترۆکیمیا و بەشی ئەندازیاری شارستانی و بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیکیان بە سەر کردەوە بۆ به دوواداچوونی تەندروستی و سەلامەتی تاقیگەکان و پاراستنی گیانی قوتابیان و مامۆستایانی کۆلێژ، تیمەکە دەستخۆشیان لە راگرایه تی و بەرپرسانی تاقیگەکان و فەرمانبەرانی یەکەی تەندروستی و سەلامەتی و یەکەی خزمەتگوزاری کۆلێژەکەمان کرد لە بەرامبەر رێک و پێکی تاقیگەکان له کۆلێژەکەمان