سەردانی تاقیگەكانی بەشی ئەندازیاری شارستانی لەلایەن قوتابیانی زانكۆی ئاكرێ


لە ڕۆژی یەك شەممە، ڕێكەوتی 4/5/2025، قوتابیانی بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانكۆی ئاكرێ سەردانی تاقیگاكانی بەشی ئەندازیاری شارستانی كرد
لە سەرەتای سەردانەکەدا د. محمد اسماعیل عمر، بریاردەری بەشی ئەندازیاری شارستانی، بە گەرمی پێشوازی لە قوتابیان كرد و ڕێنماییان كرد لەسەر ئەو تاقیگایانەی کە لە بەشەكەدا هەیە. تاقیگاکان بە شێوەیەكی ڕوون و فێركاری نیشان دران، و ڕاگەیەندرا کە هەر یەك لەو تاقیگایانە بۆ چی بەکاردهێنرێت و چ جۆر ئامێرێكی تێدایە
ئەو تاقیگانەی كەوا سەردانیان كرد بریتی بوون لە تاقیگەی دروستی و ژینگە و تاقیگەی رێگاوبان و تاقیگەی كۆنكریت و تاقیگەی خاك و خۆڵ
لە ماوەی سەردانەكەدا، قوتابیان سەیری ڕاستەوخۆی چەند تاقیگەیةكيان كرد، و زانیاری تەواویان بەدەست‌هێنا سەبارەت بە ئامێرە تایبەتیەكانی هەریەك و ئەو شێوازانەی كار لە تاقیگەكاندا ئەنجامدەدرێت. ئەم هەنگاوە زانستییە، لە چوارچێوەی بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان فێركاری تیۆری و پراكیتیك دانرا، و بڕوانامەیەكی گرنگی فێرگیرییە بۆ قوتابیان دامەزراند