ئەنجامدانی سیمینار لە لایەن ئەندازیاری ڕاوێژکار (صلاح الدين فخرالدين زەندی)

ئەمڕۆ چوار شەممه 7/5/2025 له هۆڵی بەشی میکانیک/کۆلێژی ئەندازیاری/زانکۆی سەلاحەددین و بە نوێنەرایەتی یەکێتی و سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان، وە به ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) و بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر (د. دانەر حسن) و (پ.ی.د. رمضان حسين عەوڵا) سیمینارێک بەڕێوەچوو لە لایەن بەڕێز (صلاح الدين فخرالدين زەندی) جێگری نەقیبی ئەندازیارانی کوردستان. کە تێیدا باس کرا له چۆنیەتی بوون بە ئەندازیاری ڕاستەقینە و سەرکەوتوو و جیاوازی نێوان تەنها دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری و نێوان بوون بە ئەندازیارێکی سەرکردەی سەرکەوتوو بۆ خزمەتکردنی خۆی و خانەوادەکەی و کۆمڵگە و وڵاتەکەی