پێشوازی بەڕێز ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری لە بەڕێز عەمیدی خانەنشینی هاتوچۆ

ئەمرۆ سێشەممە ڕێکەوتی (28/4/2026) لە ڕاگرایەتی کۆلێژ بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) بە ئامادەبوونی بەڕێزان (د. بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و بەڕێز (هێرش محمود بابکر) بەرپرسی هۆبەی سەرچاوەمرۆییەکان و کارگێری پێشوازیان کرد لە بەڕێز عەمیدی خانەنشینی هاتوچۆ (قادر صدیق محمود ئاغا) سەرۆکی ڕێکخراوی رۆشنبیری و سەلامەتی هاتوچۆ لە دیدارەکە بەڕێز ڕاگری کۆلێژ وێرای بەخێرهاتنی کردنی بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەیان، وە لە دیدارەکەدا باسیان لە رۆڵیان کرد لە بواری هاتوچۆ و هۆشیار کردنەوەی شوفێران و پەروەردە کردنی قوتابیان و ئاشنا کردنیان بە یاساکانی هاتوچۆ، وە بڕیار درا لە کاتێکی نزیک دا سیمینارێک رێکبخرێت لە لایەن ڕێکخراوی رۆشنبیری و سەلامەتی هاتوچۆ لە ناو کۆلێژەکەمان بۆ قوتابیان و فەرمانبەران و مامۆستایانی کۆلێژەکەمان