بەخشینی سوپاس و پێزانین به بەڕێز خاتوو (هیفاء صابر شاكر) له لایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی (28/4/2026) لە ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری بە ئامادەبوونی بەڕێزان (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ و (د. بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەدەری ڕاگر و (هێرش محمود بابکر) بەرپرسی هۆبەی سەرچاوەمرۆییەکان و کارگێری پێشوازیان کرد لە خاتوو (هیفاء صابر شاكر) لە رێو رەسمێکدا نوسراوێکی سوپاس و پێزانینان پێشکەشی بەرێزیان کرد بە بۆنەی خانەنشین بوونیان، وێرای دەستخۆش و بەرز راگرتنی ئەو خزمەتەی کە پێشکەشی کۆلێژەکەمانیان کردووە هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغیان بۆ خواست