يەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژی ئەندازیاری


ئەمڕۆ چوارشەممه 10/9/2025 ئەنجومەنی کۆلێژ به سەرۆکایەتی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) وە بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر (د. بنیاد معروف) هەستا به ئەنجامدانی یەکەمین کۆبوونەوەی ساڵی نوێی خوێندنی (2025-2026). لەم کۆبوونەوەیەدا گشت سەرۆک بەشەکان ئامادەبوون. لە سەرەتادا بەڕێز ڕاگری کۆلێژ چەند ڕێنماییەکی پێشکەش کردن پاشان هەر سەرۆک بەشێک هەستا به دەربڕینی ئەو کێشە و گرفتارەی که بەشەکەی ڕوو بە ڕووی دەبێتەوە و بە خۆشحاڵییەوە بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بەڵێنی چارەسەر کردنی گشت گیروگرفتەکانی دا بە پێی توانا. وە جەختیش لەسەر ئەوە کرا که ئەم هەفتەیەی کە ڕۆیشت ئامادەکاری بوو بۆ ساڵی خوێندنی نوێ و له هەفتەی داهاتوودا دەوام بۆ گشت مامۆستایان و فەرمانبەران قوتابیان بە شێوەیەکی تەواو و فەرمی دەست پێدەکات. بە هیوای ساڵێکی نوێی پڕ له خۆشی و ئارامی و سەکەوتوویی