ئەمڕۆ سێ شەممه 9/9/2025 لەژێر چاودێری بەڕێز (پ.د. کامەران یونس حمدامین) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین، بەڕێوەبرایەتی تەندروستی و سەلامەتی، و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەڵدەستن بە ئەنجامدانی چالاکییەک لە ژێر ناونیشانی « هەڵمەتی شوشتن و پاکردنەوەی کۆلێژ بۆ ژینگەیەکی لەبار و تەندروست». ئەم چالاکییه لە هۆڵی سیمیناری بەشی کارەبای کۆلێژی ئەندازیاری بەڕێوەچوو، بە ئامادە بوونی بەڕێز یاریدەدەری زانکۆی سەلاحەددین (پ.د. حسین سعدی ابراهیم)، وە بەڕێز ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری (پ.د. شکر قرنی) و بەڕێز یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (د. بنیاد معروف عبدالقادر) و (پ.د. موسا محمد) ڕاگری کۆلێژی ئاداب، و (پ.د. سەردار قادر) ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکان، و بەڕێز (م. ئاریان دزەیی) بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی، وە نوێنەری وەزارەت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان، وە خاوەن پۆستەکانی زۆربەی کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەددین. سوپاسێکی گەرم و دەست خۆشییەکی زۆر ئاراستەی هەموو کادیرانی زانکۆی سەلاحەددین و ئەو کەسانەی ماندووبونێکی تەواویان چێشتووە لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی خاوێن و تەندروست لە کۆلێژەکان کە ئەویش لە پێناو قوتابیانی خۆشەویسته، هەر سەرکەوتووبن






















