رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (4/12/2025) لە هۆڵی (سیمینار ) بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ. ی. د. مؤيد یوسف بطرس) سەرۆکی بەشی پڕۆگرامسازی، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (سۆران احمد حسن ) ئەنجام درا بە ناونیشانی
(Enhanced Anomaly Detection in IOT Network using Deep Techniques Against Cyber Attacks)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە
١. پ.د.شریف مولود شریف سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر / کۆلێژی ئەندازیاری
٢. پ. ی.د.احمد بهیج یاسین ئەندام لە زانکۆی دهۆک
٣. پ. ی.د. اراس رجب ابراهیم ئەندام لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی دهۆک
٤.پ.ی.د.مروان عزیز سەرپەرشتیار لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە پەسەند کردنی ماستەرنامەکەی







