ئەمڕۆ دووشەممه 19/1/2026 بەڕێز (پ.ی.د. ادریس هادی صالح) سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک سەردانی کۆلێژی ئەندازیاری کرد، وە بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) له ڕاگرایەتی کۆلێژ هەستا به پێشوازیکردنی بەڕێزیان. له میانی ئەم چاوپێکەوەتنەدا باس له زۆر بابەت و تەوەره کرا، هەروەها باس لەوە کرا که بە هەماهەنگی هەردوو زانکۆی سەڵاحەددین کۆلێژی ئەندازیاری و زانکۆی تیشک چەندین پڕۆژە و چالاکی لە نێوانیاندا هەبێت له داهاتوودا

