SYMPOSIUM: FROM WASTE TO TREASURE STRATEGIC SUSTAINABILITY PATH WAYS FOR THE SU-E ENGINEERING CAMPUS


ئەمرۆ سێشەممە ڕێکەوتی (20/1/2026) کاتژمێر (10) ی بەیانی لە هۆڵی سیمنار لە بەشی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو لە کۆلێژی ئەندازیاری سیمپۆزیۆمی
وزە نوێ بووەکان و کەمکردنەوەی دەردانی گازی (CO2) بەرێوەچوو، لە ژێر چاودێری بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ وە بەئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری ڕاگر و بەشێک لە سەرۆک بەشەکان و مێوانان و مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژ، بەر لە دەست پێکردن بە سیمپۆزیۆمەکە خولەکێک وەستان رێز لە گیانی پاکی شەهیدان نرا ، پاشان سیمپۆزیۆمەکە بە پێشکەشکردنی وتەیەک لە لایەن بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ دەستی پێکرد وێرای بەخێرهاتنی کردنی بەشداربووان و میوانان و ئامادەبووانی سیپمۆزیۆمەکەدا دەستخۆشی لە رێکخەران و ئامادەکاران کرد و تیشکی خستە سەر گرنگی ئەو جۆرە سیمپۆزیۆمانە و رۆڵی لە کەمکردنەوەی گازی (Co2)، پاشان سیمینارێک ئەنجامدرا بۆ ئەو بەڕێزانەی خوارەوە
پ. د. ئەحمەد سالح محمد سیمنارێکی پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی)

Innovative Strategies for Decarbonizing Cementitious Materials and Reducing Co2 in Concrete)


د.ئەحمەد عبدالسلام معروف سیمنارێکی پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی

Gas Flare Emission Management using a new Air Assited Flare Tip design (CFD Analysis)


د. سرکار جوهر محمد شریف سیمنارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی

(Advancin Clean Energy at the College of Engineer)


ئەندازیاران (هەستیار رزگار جلال و ئەیوب ئەنوەر محمد سالح) بە ناونیشانی

(Towards Net-Zero Energy Building intelligent HVAC and Comfort Management) و Building – integrated Photovoltaies (BIPV) Revolutionizing Energy in Architecture


هەر لە سیمپۆزیۆمەکەدا پالێنێک ئەمجام درا بۆ ئەو بەڕێزانەی خوارەوە
پ. د. فاضل توفیق عولا پسپۆر لە بواری ئەندازیاری وزە نوێ بووەکان لە بەشی ئەندازیاری کارەبا لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
پ. د.ئەحمەد سالح محمد پسپۆر لە ئەندازیاری جیۆتەکنیک ئەندازیاری شارستانی- کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی
د. دیار عمر کاکە پسپۆر لە بواری ئەندازیاری میکانیک و وزە بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پاوەر
پ. د. صلاح الدين یاسین باپیر بەرێوەربەری پانێل
لە دیبەیتەکەدا چەندین زانیاری نوێ و گرنگ لەسەر وزەی پاک و کەمکردنەوەی دەردانی گازی Co2 لە لایەن پانێلێستەکان خرایە روو وە بە چەندین پرسیار و ڕاو بۆچوونی ئامادەبووان دیبەیتەکە دەوڵەمەند کرا و پانێلەکە دەرئەنجامەکانی خرایە روو

لە کۆتایی سیپمۆزیۆمەکەدا خەڵاتی رێزلێنان دابەشکرا بە سەر بەشدار بووان و رێکخەرانی سیمپۆزیۆمەکەو، وە سەردانی پێشانگایەکی تایبەت بە قوتابیانی بەشی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو کرا