لە ڕاگرایەتی کۆلێژەوە بیرۆکەیەک و پێشنیارێک خرایە ڕوو بۆ دروست کردنی که پر له ناو کولێژی ئه ندازیاری، دوایی لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆر دیزاین بۆ پڕۆژه که کراو و سه رپه رشتی کرا، لێژنه که پێکهاتبوو له به ڕێزان
1- پ.د. صلاح الدين ياسين باپیر/ سەرۆک لێژنه
2- د. بنیاد معروف/ ئەندام
3- د. محمد اسماعیل عمر/ ئەندام
4- د. بەختیار احمد مەلا/ ئەندام
5- م. کارزان عبدالله شفیع/ ئەندام
6- محمد سیامند طاهر/ ئەندام
ئەوه پڕۆژەیەکی زۆر گرنگ و بەسووده بەتایبەتی بۆ قوتابیانی خۆشەویستی کۆلێژەکەمان بۆ پاراستنیان له هەتاوی گەرمای هاوین و بارانی زستان کە ئەویش پڕۆژەی دروست کردنی چەندەها کەپری جوان و خنجیلانەیە. هەر بۆیە ئەم پڕۆژەیە که سەرەتا پێشنیار بوو توانرا ئەمڕۆ چوارشەممه 4/2/2026 وە بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قره نی) وە بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر (د. بنیاد معروف) وە بەڕێز (پ.د. صلاح الدين ياسين) سەرۆک بەشی ئەندازیاری تەلارسازی دەست پێبکرێت به جێ بە جێ کردنی یەکەم پارچه ی کەپره که. زۆر سوپاسی ڕاگرایەتی و بەڕێزانی ئەم لێژنەیە دەکەین و هیوا خوازین هەموو کات لە هەوڵ دابن بۆ بەرەو پێشتر بردن و جوانتر کردنی کۆلێژەکەمان

