SYMPOSIUM: FROM WASTE TO TREASURE STRATEGIC SUSTAINABILITY PATH WAYS FOR THE SU-E ENGINEERING CAMPUS

ئەمرۆ سێشەممە ڕێکەوتی (10/2/2026 ) کاتژمێر (10) ی بەیانی لە ژێر چاودێری بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ,ی ئەندازیاری وە بەئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری ڕاگر و بەشێک لە سەرۆک بەشەکان  و مێوانان و مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژ لە هۆڵی کۆنفراس لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی سیمپۆزیۆمی تەلارسازی سەوز بەرێوەچوو ، بەر لە دەست پێکردن بە سیمپۆزیۆمەکە خولەکێک وەستان رێز لە  گیانی پاکی شەهیدان نرا  ، پاشان سیمپۆزیۆمەکە بە پێشکەشکردنی وتەیەک لە لایەن بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ دەستی پێکرد وێرای بەخێرهاتنی کردنی بەشداربووان و میوانان و ئامادەبووانی سیپمۆزیۆمەکەدا دەستخۆشی لە رێکخەران و ئامادەکارانی ئەو هۆڵە تازەیە کرد و تیشکی خستە سەر

گرنگی ئەو جۆرە سیمپۆزیۆمانە و رۆڵی لەهۆشیار کردنەوە و هاوبەشی کردنی بیرۆکە و کۆمەڵگا و ستراژییەکانی نوێیەکانی تەلارسازی هەیە لە بواری بەردەوامی ژینگەیی و تەلارسازی سەوز لە ناو کەمپەسی کۆلێژی ئەندازیاری، پاشان چەند سیمینارێک پێشکەش کرا  لە لایەن ئەو بەڕێزانەی خوارەوە

١.د. فینک دلاوەر میران سیمنارێکی پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی

 Green Architecture Strategies for the college of Engineering Campus

٢.پ. ی. د.هەردی خیرالله  سیمنارێکی پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی

 Green Architecture in Higher Education, Strategies, SDG Alignment, and Campus Design Guidelines

هەر لە سیمپۆزیۆمەکەدا  پالێنێک ئەنجام درا بۆ ئەو بەڕێزانەی خوارەوە

١.پ. ی.د.لانە ابوبکر علی بەڕێوەبەری پانێل

د.سوزان طاهر. اسماعيل – پسپۆری ئەکادیمی لە بواری

Green Architecture

٢.د. چواس عبدالهادی صابر- بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی

٣. کامیران شڤان عثمان – رێکخراوی روانگە فاوندەیشن.

٤. د. توانا رسول فتاح – کەرتی تایبەت ئۆفیس تەلارسازی 

Energy Vertex.

لە سیمینارەکان و دیبەیتەکەدا چەندین زانیاری بەسود و تازە  لە بواری  ژینگەی سەوز لە لایەن پانێلێستەکان خرایە روو وە بە چەندین پرسیار و ڕاو بۆچوونی ئامادەبووان دیبەیتەکە دەوڵەمەند کرا و  پانێلەکە دەرئەنجامەکانی خرایە روو

لە کۆتایی سیپمۆزیۆمەکەدا خەڵاتی رێزلێنان دابەشکرا بە سەر بەشدار بووان و رێکخەرانی پانێلێستەکە

شایەنی باس کردنە بەشداربووان و مێوانانی سیمپۆزیۆمەکە سەردانی پێشانگەیەکی تایبەت بە قوتابیانی بەشی تەلارسازیان کرد