ئەمرۆ چوار شەممە ڕێکەوتی (8/4/2026 ) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی (سیمینار) لە بەشی ئەندازیاری کارەبا بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ و بەڕێز (پ.ی.د.جلیل عزیز حمدامین ) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری کارەبا ، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (بەهار خضر رسول ) ئەنجام درا بە ناونیشانی
(Performance Evaluation for DL of Mobile Communication)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە
١. پ.د.محمد عبدالباقى ايراهيم سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
٢. پ.ی.د.اسماعیل خورشید عبدالرحمن ئەندام لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
٣.پ.ی.د.فرهاد عزالدین محمود ئەندام لە زانکۆی موصل
٤.پ.ی.د. ثريا محمود عبدالصمد سەرپەرشتیار لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە قبوڵکردنی ماستەرنامەکەی و ڕاسپاردنی بە بەخیشنی بڕوانامەی ماستەر




