مەراسیمی ڕێزلێنانی خانەنشین بوونی چەند مامۆستا و فەرمانبەرێکی بەشی شارستانی/کۆلێژی ئەندازیاری


ئەمڕۆ چوارشەممە 14/5/2025 لە هۆڵی ڕزگاری بەشی شارستانی بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) وە بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر (د. دانەر حسن) و بەڕێز سەرۆک بەشی شارستانی (پ.د. یوسف مولود اسماعیل) و بەڕێوەبەری سەرچاوەمرۆییەکان کاک (هێرش محمود) و بە سەرپەرشتی بڕیاردەری بەشی شارستانی (د. محمد اسماعیل) مەراسیمی ڕێزلێنانی خانەنشین بوون بۆ چەند مامۆستا و فەرمانبەرێک بەڕێوەچوو. سەرەتا بەڕێز ڕاگری کۆلێژ وتاری خۆی پێشکەش کرد پاشان خەڵاتەکان دابەش کرا و له کۆتاییشدا خانەنشینبووان بە خەمێکی زۆرەوە لەبەر جێهێشتنی ماڵی دووەمیان کە چەندەها ساڵە خزمەتیان کردووە دوا وتاری خۆیان پێشکەش کرد