بەڕێوەچوونی پێشانگای هەلی کار له کۆلێژی ئەندازیاری


ئەمرۆ لە بەرواری ١٢ ی ئایاری ٢٠٢٥ کە دەکاتە رۆژی دووشەمە پێشانگایەک تایبەت بە هەلی کار لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلاحەدین بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی بەرێوەچوو بە سپۆنسەری کۆمپانیایی هواوی لەم پێشەنگایەدا نزیکەی زیاتر لە ٤٠ کۆمپانیا و دامەزراوە و رێخراو بەشداریان کردبوو بە رەخساندنی سەدان هەلی کار بۆ قوتابی و دەرچووان و ئاشنا کردنی قوتابی و دەرچووان بە بازاری کار

جێگای ئاماژەیە کە چەندین کەسانی دیار لە زانکۆی سلاحەدین و خوێندنی باڵا پێشەنگاکەیان بەسەر کردووە کە لەلایان بەرێز سەرۆک بەشی پرۆگرامسازی بەرێز د.مؤید یوسف و بە ناوی بەرێز راگری کۆلێژ بەرێز (پ.د. شکر قرنی عزیز) پێشوازیێکی گەرمیان لێکرا لەوانەش بەرێز د.ئەمیر چاڵی بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا و بەرێز د. شریف مولود شریف یاریدەدەری زانکۆی سلاحەدین بۆ کاروباری زانستی وە بەرێزان جەختیان لە سەر گرینگی ئەم جۆرە چاڵاکیانە کردەوە بۆ هەردوو لایەنی دەرچوان و کۆمپانیا و دەمەزراوەو رێخراوەکان
وە هیوای بەردەوام بوونی ئەم جۆرە چالاکیانەیان خواست

ئەم پێشەنگایە لە لایان لێژنەی ئامادەکاری بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی و ئینفۆرماتیکس رێکخرابوو بە سپۆنسەری کۆمپانیایی هواوی