ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ٢٥\ ٨ \ ٢٠٢٥ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین (پ.د.کامەران یونس محمدئەمین) بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی (پ.د.حسێن سەعدی ابراهيم) و ژمارەیەک بەڕێوەبەر هەستان بە بەخشینی بڕوانامە و سوپاس و پێزانین بەسەر ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەشی پرۆگرامسازی و ئینفۆرماتیکس لە کۆلێژی ئەندازیاری کە بەشداربوون لە سەرپەرشتی و چالاکی قوتابییانی “فلسطین و یەمەن”. هەروەها ژمارەیەک لە قوتابیانی کۆلێژی ئەندازیاری بەشداربوون لە ڕێوڕەسمەکەدا و بڕوانامەی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین یان ئاراستە کرا لە پای بەشداریکردنیان لە خولی ڕاهێنان لە وڵاتی ميسر







