رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 15/4/2026 لە هۆلی (پ.د.شێرکۆ بابان )لە بەشی میکانیک و میکاترۆنیک زانکۆی سەلاحەدین ئامادەبوین وەک سەرپەرشتیار بۆ تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا ( ئەرژەنگ فائق محمد ) بە ناونیشانی
(Study of the effect of frequency on composite laminated under fatigue loads)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەرێزانەی خوارەوە
١.پ.د.عائد عگاب مرعی سەرۆکی لیژنە زانکۆی سەلاحەدین هەولێر / ناوخۆ
٢.پ.د.حسین محمد حسین ئەندام زانکۆی تەکنەلۆجی-عێراق/بەشی میکانیک/دەرەکی
٣.پ.ی.د.دلێر عبید رمضان ئەندام زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر/بەشی میکانیک و وزە /دەرەکی
٤.پ.ی.د.کریم عبدالغفور عبدالله سەرپەرشتیار زانکۆی سەلاحەدین هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە ماستەرنامەکەی لیژنە بریاری دا بە قبولکردنی ماستەرنامەکەی و راسپاردنی بە بەخشینی بروانامەی ماستەر



