ئەمرۆ چوار شەممە ڕێکەوتی (15/4/2026 ) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی (سیمینار) لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.صلاح الدین یاسین باپیر ) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی ، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (سارا فاروق حمدامین کریم) ئەنجام درا بە ناونیشانی
(The Effect of Spatial Configuration on Students Sense of Belongingness: Case Study Erbil City Schools)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە
١. پ.د.لیلی محمد رسول سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی دهۆک
٢. پ. ی.د.شیماء فاضل جاسم الكبيسى ئەندام لە زانکۆی كۆیە
٣.پ.ی.د. هەردی خیرالله عبدالله ئەندام لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
٤.پ.د.محمود احمد بکر سەرپەرشتیار لە زانکۆی کوردستان-هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە قبوڵکردنی ماستەرنامەکەی و ڕاسپاردنی بە بەخیشنی بڕوانامەی ماستەر







