رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (11/12/2025) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی (سیمنار ) لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی بە ئامادەبوونی بەڕێزان (پ.د.شوکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ ئەندازیاری و (پ.د.صلاح الدين ياسين باپیر) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی ، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (پەیوەست حمید طاهر) ئەنجام درا بە ناونیشانی
(Eco-Friendly Healthcare : Evaluating Green Roofs as a Sustainable Solution for Indoor Air Quality in Hospitals)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە
١. پ.د.محمود احمد بکر سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی کوردستان
٢. پ. ی.د.حامد ترکی هیکل ئەندام لە زانکۆی کاثۆلیک
٣. پ. ی. د. هەردی خیرالله ئەندام لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
٤.پ. د.حسین علی حسین سەرپەرشتیار لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە قبوڵکردنی ماستەرنامەکەی و ڕاسپاردنی بە بەخیشنی بڕوانامەی ماستەر




