رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (11/12/2025) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی (سیمینار ) لە بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی و ئینفۆرماتکس بە ئامادەبوونی بەڕێزان (پ.د.شوکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ ئەندازیاری ، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (هونەر محمد طه) ئەنجام درا بە ناونیشانی
(Federated Learning for Privacy Preserving using Machine Learning and IOT Devices)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە:-
١. پ.د.ئەمین صالح محمد سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
٢. پ. ی.د.میوان بهجت عبدالرزاق ئەندام لە زانکۆی زاخۆ
٣. پ. ی. د.سامان میرزا عبدالله ئەندام لە زانکۆی کۆیە
٤.پ.ی.د.مؤيد یوسف بطرس سەرپەرشتیار لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە قبوڵکردنی ماستەرنامەکەی و ڕاسپاردنی بە بەخیشنی بڕوانامەی ماستەر




