تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (سایە عبدالقادر اسماعیل )

ئەمرۆ چوار شەممە ڕێکەوتی (15-4-2026 ) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی (سیمینار) لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.صلاح الدین یاسین باپیر ) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی و بەڕێز (پ. د.فاضل توفیق عولا) بەرپرسی یەکەی کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (سایە عبدالقادر اسماعیل ) ئەنجام درا بە ناونیشانی
(The Impact of Fenestration on Thermal Comfort and Residents” Preference in High-Rise Residential Buildings in Erbil)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە
١. پ.د.فارس علی مصطفى سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
٢. پ.د.کاظم فاضل خليل ئەندام لە زانکۆی دهۆک
٣.پ.ی.د.چرۆ علی حمە رضا ئەندام لە زانکۆی کۆیە
٤.پ.د. حسین علی حسین سەرپەرشتیار لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە قبوڵکردنی ماستەرنامەکەی و ڕاسپاردنی بە بەخیشنی بڕوانامەی ماستەر