رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (27/1/2026 ) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی (خوێندنی باڵا ) لە بەشی ئەندازیاری شارستانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ و بەڕێز (د. ئاگرین عبدالله ئاگرین) بریکاری وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە و بەڕێزان (د. بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەدەری ڕاگر و (پ. د. یوسف اسماعيل مولود) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (احمد محمد مدحت ) ئەنجام درا بە ناونیشانی
(Performance Analysis of Hot Mix Asphalt Mixture Composed of Nano-sized Fillers)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە
١. پ. ی.د.فارس محمد جاسم سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
٢. پ. ی.د. گەنجینە جلال احمد مدحت ئەندام لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک
٣. پ. ی. د. هێرش محمد مجید ئەندام لە زانکۆی سلێمانی
٤.پ.ی. د.اسو فائز سعید سەرپەرشتیار لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە قبوڵکردنی ماستەرنامەکەی و ڕاسپاردنی بە بەخیشنی بڕوانامەی ماستەر





