Water Resources Management in Kurdistan


ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی (27/1/2026 ) له هۆڵی سیمینار لە بەشی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو وە بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرەنی عزیز) و بەڕێزان یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستایانی و بەشێک لە قوتابیەکانی کۆلێژ وۆڕک شۆپێک بەڕێوەچوو لەژێر ناونیشانی

(Water Resources Management in Kurdistan)
لەم وۆڕک شۆپە دا چەند سیمینارێک پێشکەش کرا لە لایەن بەڕێزان ئەو مامۆستا بەرێزانەی خوارەوە
١. پ.ی.د. جیهان محمد شیخ سلێمانی سیمنیارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی
( Sustainablity concern in water resource management)
٢. د. تارا عثمان قادر سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی
(Al in water transforming water resources management)
٣. م. ی. شونم مظفر صالح بە سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی
(Water savings irrigation techniques)
٤. م. ئەرکان همزە ابراهیم سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی
(Water resources management in a changing world from control to integration, from infrastructure to institutions)
وە لە وۆرکشۆپەکە پانێلێک رێکخرا بۆ هەر یەک لەم بەڕێزانەی خوارەوە:-
١. پ.ی.د. جیهان محمد شیخ سلێمانی بەرێوەبەری پانێل
٢.پ.ی.د.عبدالله عبدالواحد عبۆ مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو (پانێلێست)
٣.م. ئەرکان همزە ابراهیم مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو (پانلێلست )
لە پانێلەکە گفتوگۆ کرا لە سەر سەرچاوەکانی ئاو و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆژەکان و وە بە چەندین پرسیار و تێبینی و راو بۆچوون لە لایەن ئامادە بووانە گفتوگۆکە دەوڵەمەند کرا