تاوتوێی نامەی ماستەری قوتابی خوێندنی باڵا (ڕێباز عمر عبدالله)

ئەمرۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی (22/1/2026) کاتژمێر (10) ی بەیانی لە هۆڵی (شێرکۆ بابان ) لە بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیک بە ئامادەبوونی بەڕێز ( پ.ی.د رمضان حسين عولا) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیک، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (رێباز عمر عبدالله) ئەنجام درا بە ناونیشانی
(Optimization Design and Analysis of a Wing Structure for a Drone Aircraft)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە:-
١. پ.د.سفین یاسین عزالدین سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
٢. پ.د.صباح محمد جمیل ئەندام لە زانکۆی کتاب-کەرکوك
٣. پ. ی. د.لیث محمد جاسم ئەندام لە زانکۆی موصل
٤.پ. د.عائد عگاب مرعی سەرپەرشتیار لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە قبوڵکردنی ماستەرنامەکەی و ڕاسپاردنی بە بەخیشنی بڕوانامەی ماستەر