گردبوونەوەی کۆلێژی ئەندازیاری دژ به ئەو بارە سەختەی کوردانی ڕۆژ ئاوا پێیدادەڕوات

.
ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی (21/1/2026) کاتژمێر (10) بەیانی لە بەردەم ڕاگرایەتی کۆلێژەکەمان، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) و بەڕێزان یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژەکەمان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا دژی دەست درێژی کردن و داگیرکاریەی کە دەکرێتە سەر کوردانی رۆژئاوا، وە لە وتەیەکدا بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ئیدانەی ئەو هێرش و پەلامارانەی کرد کە دەکرێتە سەر خاک و کوردانی رۆژئاوا وە پاڵپشتی گەلی کوردی لە کوردستانی باشوور بۆ رۆژئاوا دووپات کردەوە، وە یەکگرتوویی گەلی کورد ئەو قۆناغە سەختە تێدەپەرێنین