ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی (15/1/2026) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی (سیمینار ) لە بەشی ئەندازیاری شارستانی بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.بنیاد معروف خەزنەدار ) یاریدەری ڕاگر و بەرێز (پ. د. یوسف إسماعیل مولود) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی ، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (ایمان شمس الدين احمد) ئەنجام درا بە ناونیشانی
(GIS Based Universal Soil Loss Equation (USLE) Model for Estimating Potential Zone of Annual Soil Loss: A Case Study of Dibis Basin, North of Iraq)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە
١. پ.د.شكر قرەنی عزیز سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
٢. پ.د. اکو رشید حمە ئەندام لە زانکۆی سلێمانی
٣. پ. ی. د.عبدالفتاح احمد امین نجار ئەندام لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
٤.پ.ی.د.جیهان محمد شێخ سلێمانی سەرپەرشتیار لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە قبوڵکردنی ماستەرنامەکەی و ڕاسپاردنی بە بەخیشنی بڕوانامەی ماستەر




