بەشداریکردنی بەشی ئەندازیاری فڕۆکەوانی له پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر


ئەمرۆ پێنج شەممه ڕێکەوتی 15/1/2026 مامۆستا و قوتابیانی بەشی ئەندازیاری فڕۆکەوانی بەشدارییان کرد لە یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی لۆجستیک لە شاری هەولێر، کە تیایدا تێڕوانینێکی گشتییان لەسەر بەشەکەیان پێشکەش کرد و مۆدێلی ئەو فڕۆکانەیان نمایش کرد کە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای چاپی دی 3 دیزاین و دروستیان کردوون
ئەم بەشداریکردنه بەشێکە لە هەوڵەکانی بەشی فڕۆکەوانی و ڕاگرایەتی بۆ پاڵپشتیکردنی ڕاهێنانی پڕاکتیکی قوتابیان و بەرزکردنەوەی ئامادەبوونیان لە بۆنە زانستی و تەکنەلۆژییەکان. به هیوای سەرکەوتن و بەرەو پێش چوون بۆ مامۆستایان و قوتابیانی بەشی ئەندازیاری فڕۆکەوانی و گشت کۆلێژی ئەندازیاری