کۆبوونەوەیەک لە کۆلێژی ئەندازیاری بەڕێوەچوو


یەکشەممه 24/8/2025 بە سەرۆکایەتی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) وە بەڕێز یاریدەری ڕاگری کۆلێژ (د. دانەر حسن) وە بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرۆک بەش و هۆبەکان و خاوەن پۆستەکان کۆبوونەوەیەک له ئەنجومەنی کۆلیژ بەڕێوەچوو. لە میانی ئەم کۆبوونەوەیەدا بەڕێز ڕاگری کۆلێژ چەند چەند خاڵێک و چەند ڕوونکردنەوەیەکی گرنگی خستەڕوو بە تایبەتی وەک دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن جێ بە جێ بکرێن. هەروەها لەم کۆبوونەوەیەدا مڕاسیمی گۆڕینەوەی پۆستی یاریدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێوە چوو بە شێوەیەکی فەرمی لە نێوان بەڕێز (د. دانەر حسن) و بەڕێز (د. بنیاد معروف عبدالقادر). بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بە ناوی خۆی و ڕاگرایەتی کۆلێژ و گشت ئەندامانی کۆبوونەوەکە سوپاس و دەست خۆشییەکی گەورەی ئاراستەی بەڕێز (د. دانەر حسن) کرد بۆ ئەو هەموو هەوڵ و کۆشش و کارە گرنگانەی ئەنجامیدا لە ماوەی پۆستەکەیدا لە بەرژەوەندی کۆلێژەکەمان. وە پیرۆزباییەکی گەرمیش له بەڕێز (د. بنیاد معروف عبدالقادر) بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی یاریدەری ڕاگر کە لەسەرەتای مانگی داهاتوو جێ بە جێ دەکرێت