ڕوونکردنەوەی کرێدیتی بابەتەکانی موحد لە کاتژمێرەکانی و گونجاندنی وەرزەکان و بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026)

.ئەمرۆ دوو شەممە بەرواری (2/2/2026) لە هۆڵی رزگاری بەشی ئەندازیاری شارستانی کۆلێژی ئەندازیاری بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ و بەڕێزان یاریدەدەری ڕاگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژ و بریاردەری بەشەکانی کۆلێژ ،سیمینارێك پێشکەش کرا بە ناونیشانی (ڕوونکردنەوەی کرێدیتی بابەتەکانی موحد لە کاتژمێرەکانی و گونجاندنی وەرزەکان و بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) لە لایەن بەڕێزان (پ. ی.د.لانە ابوبکر علی) بەرپرسی یەکەی دڵنیایی جۆری و پرۆگرامەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی و (د.حنان کمال عبدالکریم) بەرپرسی یەکەی بۆلۆنیا و پرۆگرامەکانی خوێندن بو ساڵی خوێندنی (2025-2026) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی