خەڵاتکردنی قوتابی (عمانویل داود) له لایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری


ئەمڕۆ سێشەممه 3/2/2026 بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) پێشوازی کرد له (عمانویل داود) قوتابی له بەشی ئەندازیاری کارەبا قۆناغی دوو، وە خەڵاتیکرد به پێشکەش کردنی سوپاس و پێزانین بەهۆی بەدەست هێنانی پلەی سێیەم له پاڵەوانێتی مەلەوانی زانکۆی سەڵاحەددین.
هەروەها بەڕێز ڕاگری کۆلێژ هەستا بە پێشوازی کردنی له بەڕێزان (م.گۆڤەند ڕەمزی) و (م. دیار فلاح) و (م. سالار احمد) بەبۆنەی بەدەست هێنانی یەکەی وەرزشی کۆلێژەکەمان پلەی سێیەمی هەموو یەکە وەرزشییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین.