کۆبوونەوەی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ و یاریدەدەری ڕاگر لەگەڵ قوتابیانی قۆناغی یەک


ئەمڕۆ سێشەممە 25/11/2025 لە هۆڵی ڕزگاری بەشی ئەندازیاری شارستانی کاتژمێر 12 بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) وە بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر(د.بنیاد معروف)
هەستان بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ قوتابیانی قۆناغی یەکی بەشەکانی(شارستانی – تەلارسازی – پڕۆگرامسازی – ڕووپێوان)ی کۆلێژی ئەندازیاری، سەرەتا بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بەخێر هاتنی قوتابیان و ئامادەبووانی کرد و هەستا به پێشکەش کردنی وتارێکی بچوک پاشان چەند ئامۆژگاری و ڕێنماییەکی پێشکەش کردن سەبارەت به کۆلێژ و دەوام کردن و ڕێزگرتن له مامۆستایان. پاشان هەستان بە دابەشکردنی بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر یەکەمەکانی هەرچوار قۆناغی بەشە ناوبراوەکان. ئەم مەڕاسیمە بریتییە لە دوو ڕۆژ که ئەمڕۆ ڕۆژی یەکەمی ئەم بەشانە بوو، بەیانی چوارشەممه ڕۆژی دووەمی ئەم مەڕاسیمەیە بۆ پێنج بەشەکەی تر