ئەمڕۆ چوارشەممە 26/11/2025 لە هۆڵی سیمیناری بەشی ئەندازیاری کارەبا کاتژمێر 12 بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د.شکر قرنی)
وە بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر(د. بنیاد معروف) هەستان بە ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە ڕۆژی دووەمیدا لەگەڵ قوتابیانی قۆناغی یەکی بەشەکانی(کارەبا – فڕۆکەوانی – میکانیک – بەنداو – کیمیا و پێتڕۆکیمیا)ی کۆلێژی ئەندازیاری، سەرەتا بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بەخێر هاتنی قوتابیان و ئامادەبووانی کرد و هەستا به پێشکەش کردنی وتارێکی بچوک پاشان چەند ئامۆژگاری و ڕێنماییەکی پێشکەش کردن سەبارەت به کۆلێژ و دەوام کردن و ڕێزگرتن له مامۆستایان. پاشان هەستان بە دابەشکردنی بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر یەکەمەکانی هەرچوار قۆناغی بەشە ناوبراوەکان. لە کۆتاییدا بەڕێز (پ.د. شکر قرنی) و بەڕێز (پ.د. ابراهیم حەمە ڕەش) لەگەڵ سەرۆکەکانی هەر پێنج بەشی ناوبراو هەستان بە دابەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر زۆربەی خاوەن پۆستەکان لە کۆلێژ لە کەمترین پۆست تا بەرزترین. سوپاسێکی زۆر ئاراستەی ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری بۆ ئەو هەوڵ و کۆشش و ماندوو بونەیان.























































