سەردانی قوتابیانی پۆلی دوازدەی قوتابخانەی (جدیده زابی تێکەڵاو)


ئەمرۆ یەک شەممە رێکەوتی (30/11/2025) قوتابیانی پۆلی دوازدەی زانستی قوتابخانەی (جدیدە زابی تێکەڵاو) لە گەشتێکی زانستی لەگەڵ چەند مامۆستایەکی بەڕێزی قوتابخانەکه سەردانی کۆلێژی ئەندازیاریان کرد، لە هۆڵی سيميناری بەشی ئەندازیاری کارەبا لە لایەن (پ. ی. د. جلیل حمدامین) سەرۆکی بەشی کارەبا پێشوازیان لێکرا، لە وتارێکدا بەڕێزیان وێڕای بەخێرهاتنیان باسی بەشەکانی کۆلێژی ئەندازیاری بۆ قوتابیانی قوتابخانەی ناوبراو کرد، دواتر بەشێوەیەکی مەیدانی قوتابیانمان ئاشنا کرد بە بەشەکان و تاقیگەی ئەندازیاری کۆلێژ و لەوێش لە لایەن بەڕێز (پ. ی. د. محمد علی احسان) باسی ئامێر و تاقیگەکان بۆ قوتابیەکان کرا، وەکو ڕاگرایەتی کۆلێژ هیوای سەرکەوتن بۆ گشت بۆ قوتابیەکان دەخوازین لە گشت قۆناغەکانی خوێندن