سەردانی بەڕێز بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ کۆلێژی ئەندازیاری

.
ئەمرۆ سێ شەمە رێکەوتی (27/1/2026) لە ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ و بەڕێزان یاریدەدەری ڕاگر و بەرپرسی هۆبەکان پێشوازیان کرد لە بەڕێز (د.ئاگرین عبدالله ئاگرین) بریکاری وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە، لە دانیشتنێکدا وێڕای بەخێرهاتنی ناوبراو و خۆشحاڵی بە هاتنیان باس لە هەماهەنگی نێوان کۆلێژ و وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە کرا