سەردانی کردنی شاندێک لە نووسینگەی ڕاوێژکاری ئەندازیاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرھێنانی هەولێر


ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی 22/4/2025 بەڕێز د. شکر قره نی عزیز سەرۆکی دەستەی نووسینگه ی ڕاوێژکاری و ڕاگری کۆلێژ بە یاوەری بەڕێز ماموستا شەماڵ بەڕێوەبەری نووسنگە ی ڕاوێژکاری و بەڕێز د. چەلەنگ ئەندامی نووسینگە و سەرۆکی بەشی کیمیا و پترۆکیمیا سەردانی بە ڕێوەبە رایە تی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر یان کرد. لەکۆبوونوەیەکدا لەگەڵ بەڕێز مافپەروەر سامان عارەب بە ڕێوە بە ری بە ڕێوە بە رایە تی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر و بە ئامادەبوونی ئەندازیار کنار
بەڕێز سەرۆکی دەستەی نووسینگه ی ڕاوێژکاری ئەندازیاری تیشکی کردە سەر ئەو توانا مرۆیی، شارەزای ، زانستی و کرداری یانەی مامۆستایانی کۆلێژ لە هەر نۆ بەشەکانی کۆلیژ هەن . هەروەها بەکورتی ئەوەی خستە ڕوو کە لەزۆر بواردا ئیش و کارەکانیانی مامۆسایانمان دیارە لە بوارەکانی ڕاوێژکاری و تاقیگەیی سەرەڕای ئەو سیمینار و وۆرکشۆپانە ی کۆلێژ پێشکەشی کردوون بۆ هاوکاری دام و دەزگا گشتی وتایبەتەکان کە لە ئەمڕۆدا جێگای بایەخی حکومەتە. لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز بە ڕێوەبە ری بە ڕێوە بە رایە تی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر ئامادەی خۆیانی نیشاندا بە سوود وەرگرتن لە توانای مامۆستایانی کۆلێژی ئەندازیاری بۆ ئەم مەبەستە بەڕێزیان پێیان باشبوو یاداشتێکی لێک تێگەیشتن لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و دەستەی وەبەرھێنان بکرێت لە هەموو بوارەکانی ئەندازیاری بۆ نەهێشتنی کەم و کوڕی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی و پێشخستنیان