سیمپۆزیۆمی هاوبەشی نێوان بەشی ئه ندازیاری ڕوپێوان (جیۆماتیکس) بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی پاراستن و چاک کردنی ژینگە


ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/5/2025 له هۆڵی بەشی کارەبا/کۆلێژی ئەندازیاری/زانکۆی سەلاحەددین، وە بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) وە بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر (د. دانەر حسن) وە ژمارەیەکی زۆر له مامۆستایان و میوانان و قوتابیانی کۆلێژ سیمینارێک پێشکەش کرا له لایەن بەڕێز (د. دلین محمد صالح) دكتۆرە لە بەشی ڕووپێوان لەژێر ناونیشانی (سیمپۆزیۆمی هاوبەشی نێوان بەشی ئه ندازیاری ڕوپێوان (جیۆماتیکس) بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی پاراستن و چاک کردنی ژینگە)

(نەخشەسازی داهاتوو: ئەندازیاری جیۆماتیک وەک ڕێگایەک بۆ بەردەوامی کەش و هەوا)
پاشان پانێڵی گفتوگۆ دەستی پێکرد لەژێر ناونیشانی (لە داتاوە بۆ کردار- زیرەکی جیوبۆشایی بۆ چاودێریکردنی کەش و هەوا و مەترسی هەڵسەنگاندن) بە ئامادەبوونی بەڕێزان
1- پ.ی.د. هەڤاڵ عبدالجبار صادق
2- بەڕێز: هەڤاڵ احمد محمد
3- بەڕێز: محمد فیصل
4- بەڕێز: فاضل ابراهيم